کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار

10:13 - 28 بانەمەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەهاباد و پیرانشار بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە گوندی کۆلیجەی ناوچەی مەحاڵی مەهاباد بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە شەوی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە لە بڵیندگۆی مزگەوتی سەرینچاوێی لاجان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی دڵسۆز و چالاکی حیزب لە لاجانی پیرانشار، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دانانی جامانە و لۆگۆی حیزب لە قەڵاتی شا و لەندی شێخان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبەکەی پێشەوا، قاسملوو و شەرەفکەندی نوێ کردووەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای لەشساغی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.