بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ئازادیخوازی شاری مەهاباد، سەردانی گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینایان کرد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەڵکی ئازادیخواز و بوێری شاری مەهاباد، سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەڕینیان لەو شارە کرد و بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان و بە تایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا نوێ کردەوە.
بنەماڵەی شەهیدان بە جامانە و ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە لەسەر گڵکۆی شەهیدان ئامادە بوون بە دوژمنانی کوردستانیان سەلماندەوە کە هەتا کوردێک بمێنێت، کوردستانیش دەمێنێت.