کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڤاری ''بیری خوێندکار'' سەرلەنوێ دەستی بەکار کردەوە

17:25 - 12 بانەمەڕ 2723

گۆڤاری ڕووناکبیریی ''بیری خوێندکار''، لە چاپ و بڵاوکراوەکانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، دوای ١١ ساڵ ڕاوەستان، دیسان دەستی بە کار و تێکۆشان کردەوە.

گۆڤاری ''بیری خوێندکار'' دوای ١١ ساڵ داخران، لەسەر دەستی ئەندامانی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشی ئەو ڕێکخراوەیە، دەستی بە کار و چالاکی کردەوە.

ژمارەی ۲۴ی ئەو گۆڤارە ڕێکەوتی ۱۲ی بانەمەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی سمایل شەریفزادە، سیمای درەوشاوەی خوێندکاری کورد و ڕۆژی خوێندکاری کورد لە سیمینارێکی ڕووناکبیری بەبۆنەی ئەو ڕۆژە بڵاو کرایەوە.

ناوەڕۆکی ژمارەی نوێی گۆڤاری بیری خوێندکار، پرسەکانی تایبەت بە توێژی خوێندکار لە کوردستان و ئێران، پرسی خەباتی نەتەوەیی کورد لە ڕوانگەی جیاواز، پرسی کۆمەڵگە و ڕەهەندەکانی، بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" و چەندین بابەتی دیکە لەخۆ دەگرێت.

ئەم گۆڤارە بە شێوەی پی‌دی‌ئێف لە ماڵپەڕی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و پلاتفۆڕمەکانی پێوەندیدار بەم ڕێکخراوەیە بڵاو بووەتەوە.