کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی و پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

10:11 - 31 بانەمەڕ 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە زانکۆکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تەربییەت مودەڕس، زانکۆی تاران، زانکۆی بێهێشتی و زانکۆی زەنجان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "مەجید کازمی، سەعید یەعقووبی و ساڵح میرهاشمی"، سێ خۆپیشاندەری بەندکراو لە ئیسفەهان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییانی شاری تاران و ئەسفەراین، سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو سێ بەندکراوە لەلایەن ڕێژیمەوە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دژی ڕێژیم بەڕێوە برد.