له ڕێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا له شاری سلێمانی، خه‌ڵاتی زێڕینی ''بله'' بۆ ساڵی ٢٠٢٣، به‌خشرایه ٩ كه‌سایه‌تیی کورد.
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی بانەمەڕ، له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی، له ڕێوڕەسمێكی گه‌وره‌دا، خه‌ڵاتی زێڕینی ''بله'' بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بە ٩ کەسایەتیی کورد بەخشرا کە ئاكۆ جه‌لیلیان یەکێک لەو نووسەرانە بوو کە لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی پێ بەخشرا.
وه‌ک نه‌ریتێكی ساڵانه، ڕێكخراوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن، له ڕێوڕه‌سمێکدا، خه‌ڵاتی "بله" كه نازناوی سیاسه‌تمه‌دار، پارێزه‌ر، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، ده‌به‌خشێته چەند كهسایەتییەکی نموونه.
ئاکۆ جەلیلیان کە ئەمساڵ ئەو خەڵاتەی پێ بەخشرا، ساڵی ١٩٧۰ی زایینی له گوندی "سه‌رچه‌م" سه‌ر به به‌شی "هلێران" له پارێزگای ئیلام له‌دایک بووە و لە ته‌مه‌نی دوو ساڵییەوە له شاری شاباد گیرساونهتەوه.
ئاکۆ جەلیلیان نزیکەی ۳۰ ساڵی تەمەنی بۆ گەڕان بەدوای وشەی پاراوی کوردی لە هەموو ناوچەکانی کرماشان، کەلهوڕ، لوڕ و ناوچەکانی تر تەرخان کردووە و زۆرترین وشەی کوردیی لە زاری خەڵکی ئەو ناوچانەوە کۆ کردووەتەوە و لە ئینسایکلۆپیدیایەک بە ناوی ''کوردیکا'' تۆماری کردوون.
بەشێک لە بەرهەمەکانی ئاکۆ جەلیلیان بریتین لە: ''فەرهەنگی باشوور کە ۴۵ هەزار وشەی کوردیی ناوچەی کرماشان و ئیلام و لوڕستانە، ڕەنگامە (کۆمەڵە چیرۆک)، ئاگر مەلوچ (ڕۆمان بە زاراوەی کرماشانی)، زەڕینە و سیمینە، تاریکخانە، گەنجینەی زاراوە ئێرانییەکان، ئینسایکلۆپیدیای کوردیکا.''