کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران و کوردستان

10:22 - 1 جۆزەردان 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان لە ئێران، ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو، لەوانە کۆبوونەوەی کرێکارانی گرێبەستیی بەشی گواستنەوەی شارەوانیی ئیلام بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان بەڕێوە چوو.

هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ڕەشت، شووشتەر، شووش، ئیسفەهان، ئەراک و کرماشان، لە بەردەم بینای ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.

لەلایەکی دیکەوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای خووزستان و کارمەندانی زانکۆی شارەوانیی ئەهواز لە بەردەم بینای پارێزگاری لە شاری ئەهواز بەڕێوە چوو.