کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

09:33 - 3 جۆزەردان 2723

کاک سلێمان شەعبانی‌فەر، خەڵکی گوندی لاوێن سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار و ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک سلێمان شەعبانی‌فەر، ناسراو بە سلێمانی دەروێش ڕەحیم، ئەندامی دلسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی لاوێن سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار، دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک سلێمان، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئەندامێکی وەفادار بە حیزبی دێموکرات بوو کە هەمیشە ئەرکە پێئەسپێردراوە حیزبییەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕادەپەڕاند.

ناوبراو تا دواهەناسە وەک ڕێبوارێکی بەئەمەگی ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان مایەوە.

تەرمی کاک سلێمان، ڕۆژی دووشەممە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "سلێمان شەعبانی‌فەر" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری لاجانی پیرانشار دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.