کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستان

09:50 - 13 بانەمەڕ 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو، ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ١٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وەک کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابرات لە بەردەم بینای کۆمپانیای موخابراتی شارەکانی سنە، مەریوان، ئەهواز، ئەراک، شەهری‌کورد، بەندەرعەباس، ئیلام، قەزوێن، زاهیدان، ئیسفەهان، شیراز، کرماشان، تاران، ئەردەبیل و کرمان بەڕێوە چوو.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی خاجە نەسیرەدین تووسی لە حەوشەی ئەو زانکۆیە مانیان گرت.

هەروەها لە شارەکانی تاران، کەرەج و ئیسفەهان کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی بە وتنەوەی دروشمی دژی دەسەڵات، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.