کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسیی پێشوو لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

10:57 - 4 جۆزەردان 2723

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک عوسمان حەسەنزادە، زیندانیی سیاسیی پێشوو لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک عوسمان لەنێو خەڵکدا کەسێکی جێگەی ڕێز و متمانە و کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو. ناوبراو بەهۆی کار و چالاکی بۆ حیزبی دێموکرات لەگەڵ براکەی بە ناوی جەعفەر، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون و حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووبوو کە دواتر بۆ ٥ ساڵ کەم کرابووەوە.

شەهید جەعفەر برای کاک عوسمان کە پێکەوە دەسبەسەر کرابوون، لەلایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە درا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری کاک عوسمان حەسەنزادە دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.