کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە پیرانشار

10:53 - 5 جۆزەردان 2723

دایە خەدیجە مەنگوڕی، دایکی شەهید ئیبراهیم پێرەو، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دایە خەدیجە مەنگوڕی، خەڵکی پیرانشار و دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی شەهید ئیبراهیم پێرەو، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە خەدیجە کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بوو و هەمیشە ئاواتی ڕزگاریی نیشتمانەکەی لە دڵدا بوو.

شەهید ئیبراهیم پێرەو، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و دڵسۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوینی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە قەڵاتی سنان، پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە "خەدیجە مەنگوڕی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.