خەڵکی ئازا و بوێری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، پاش نوێژی هەینی بە دروشمی دژی دەسەڵات و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەڵکی شۆڕشگێڕی زاهیدان لە سی و سێهەمین حەوتووی خۆپیشاندانەکانیان دژی ڕێژیمی ئێران، پاش نوێژی هەینی بە دروشمی دژی دەسەڵات و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، ڕژانەوە سەر شەقامەکانی زاهیدان.
خەڵکی خۆپیشاندەری بەلووچ بە دروشمگەلی "زیندانیی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت" و "ئەو کەسەی دەکوژین کە براکانمان دەکوژن" و هەروەها بە هەڵگرتنی پلاکاردی "لە ڕێژیمە دیکتاتۆرەکاندا تا ١٥ خولەکی کۆتایی پێش ڕووخان هەموو شتەکان ئاسایی دێنە بەرچاو"، ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.