کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "پەیماننامەی لۆزان دوای سەد ساڵ" لە سویس بەڕێوە دەچێت

14:20 - 6 جۆزەردان 2723

شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "پەیماننامەی لۆزان دوای سەد ساڵ" بەشدارە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۶ی جۆزەردان، بە بەشداریی دەیان کەسایەتیی بەرچاوی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆنفڕاسێک لەژێر ناوی "پەیماننامەی لۆزان دوای سەد ساڵ" لە شاری لۆزانی وڵاتی سویس دەستی پێ کرد.

بڕیارە کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ درێژەی هەبیت و لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و ئاکادێمیی کورد و بیانی وتار پێشکەش بکەن.

لەو کۆنفڕانسەدا شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات، بەشدارە.

بڕیارە لەم کۆنفڕانسەدا، کاک مستەفا هیجری لە پانێلێکی تایبەتدا لەگەڵ بەڕێزان مەلا بەختیار و هۆشیار زێباری، وتار پێشکەش بکات.