کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستان

10:20 - 7 جۆزەردان 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد، سونقوڕ و پیرانشار، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆگەلەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لاینەگرانی حیزب لە مەهاباد، پیرانشار و سونقوڕ، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

 ئەندامانی دڵسۆزی حیزب لە زانکۆکانی ئازاد و پەیامی‌نووری بۆکان، ڕۆژی هەینی بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە لووتکەی قەڵاتی شای پیرانشار و بڵاوکردنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەیان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دووپات کردەوە.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترسی حیزبی دێموکرات‌ له‌ شاری‌ سونقوڕی‌ كرماشان، بۆ پشتیوانی‌ له‌ حیزبی‌ دێموكرات بە کێشانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان‌ له‌سه‌ر شاخی‌ "میمون‌دۆکانی" و  له‌سه‌ر ڕێگای‌  هاتوچۆ و حه‌سانه‌وه‌ی خەڵک، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە ناوچەی مەهاباد، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە کێوەکانی ئوزندەرێی مەنگوڕایەتیی مەهاباد، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەیان دووپات کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای لەشساغی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.