کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی دوو کەس لە هێزکانی ڕێژیمی ئێران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تاڵبان

11:55 - 7 جۆزەردان 2723

ڕۆژی شەممە لە ناوچەکانی وەلسوالی کۆنگ و نیمرووز لەسەر سنووری ئەفغانستان و ئێران، لەنێوان هێزەکانی تاڵبان و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دەرگیری ڕوویدا. تاڵبان کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی و میدیاکانی ئێرانیش کوژرانی دوو کەس لە هێزەکانی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.

هەواڵدەریی ''ئیرنا'' سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە لە تێکهەڵچوونی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان لەنێوان هێزەکان تاڵبان و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، دوو کەس لە هێزەکانی ئێران کوژراون و دوو شارۆمەندیش بریندار بوون.

عەبدولنافی تەکوور، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵبانیش کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی تاڵبانی پشتڕاست کردەوە.

هەتا ئێستا هۆکاری تێکهەڵچوونەکە بە ڕوونی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام هەر دوو لایەن یەکتر بە دەستپێکی دەرگیرییەکە تۆمەتبار دەکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێییەکان، ئەم دەرگیرییە ماوەی چەند کاتژمێرێک درێژەی هەبووە و هێزەکانی تاڵبان و هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران "چەکی قورسـ"ـیان بەکار هێناوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پرسی مافی ئاو، گرژیی زارەکیی لەنێوان بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران و تاڵبان لە ئەفغانستان دروست کردووە.