کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران

12:04 - 7 جۆزەردان 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی، دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی، سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کەمئەندامان لەمەڕ جێبەجێنەکردنی یاسای پێنج ساڵەی کەمئەندامان و لەبەرچاونەگرتنی مافەکانی کەمئەندامان، لە بەردەم مەجلیسی ڕێژیم کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی بەردی ئاسنی مادکووشی بەندەرعەباس لە بەردەم پارێزگای هورمۆزگان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتیی کرێکارانی هێڵی ئاسنی باکووری ڕۆژاوای ئێران لە تاکستانەوە تا میانە، بەهۆی نەدانی مووچەکانیان، بەڕێوە چوو.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو مانگرتنە کرێکارییانە شارەکانی "قوم و کرمانـ"ـیشی گرتووەتەوە.