کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لابردنی تابلۆی "ژن ژیان ئازادی" لەلایەن دەستوپێوەنەییەکانی ڕێژیمەوە لە ڤییەن

10:17 - 8 جۆزەردان 2723

تابلۆی "ژن ژیان ئازادی" کە لە نزیک باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە ڤییەن دانرابوو، لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە لەو باڵوێزخانەیە هەڵگیراوە.

شەوی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، حیزبی سەوزەکانی ئۆتریش لە ڤییەن ڕایگەیاند کە تابلۆی "ژن ژیان ئازادی" کە لە نزیک باڵوێزخانەی ئێران لە ڤییەن دانرابوو، هەڵگیراوە و ئەوان پێیان وایە کە ئەو تابلۆیە لەلایەن ئێرانەوە لەو شوێنە لا براوە.

بەرپرسی حیزبی سەوزکانی ئۆتریش لە ڤییەن لە لێدوانێکی تێلێڤیزیۆنیدا وتی: سەبارەت بە لابردنی تابلۆی ژن ژیان ئازادی، خەریکی لێکۆڵینەوەین.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو شوێنە بۆ دانانی تابلۆی "ژن ژیان ئازادی"، لەلایەن حیزبی سەوزەکانی ئۆتریشەوە بە پارە وەرگیردراوە.

حیزبی سەوزەکانی ڤییەن لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاند کە زۆر بە خێرایی تابلۆیەکی دیکەی ژن ژیان ئازادی لە ڕووبەڕووی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەن دادەنرێتەوە.