سەید ئەحمەد حوسێنی، باوکی شەهید جەمیل حوسێنی، شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان و کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی گوندی حوسێنئاوای ناوچەی چەمشاری سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەید ئەحمەد حوسێنی، باوکی شەهید جەمیل حوسێنی، کادر و بەرپرسی ئەوکاتی کۆمیتەی شارستانی هەوشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید جەمیل، کادری حیزب و بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی ناوچەی هەوشار بوو و لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانە دژی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی وزباشکەندیی هەوشار دوای بەرگرییەکی بوێرانە شەهید بوو و چووە ڕیزی نەمرانی کوردستانەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی سەید ئەحمەد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و هەموو خەڵکی گوندی حوسێنئاوا و ناوچەی چەمشاری سنە دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.