کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی حەوزەکانی عیلمییە لە ئێران ٥ بەرابەری زانکۆکانە

10:38 - 10 جۆزەردان 2723

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا، ئاژانسی "داتا کراوەکانی ئێران" ڕایگەیاند کە ژمارەی حەوزە عیلمییە چالاکەکان لە ئێران، ٥ بەرابەری زانکۆ دەوڵەتییەکانی ئێرانە.

ئەم ئاژانسە شیکارییە بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی فەرمیی حەوزەکانی عیلمییە بڵاو کراونەتەوە، ڕایگەیاند: لانیکەم هەزار و ١٢٠  حەوزەی عیلمییە و ناوەندی تایبەت و فەقێ لە ئێراندا بوونیان هەیە، هەروەها لە کۆی گشتیی ئەو زانکۆ دەوڵەتییانەی کە بە بودجەی دەوڵەت بەڕێوە دەبرێن، ٢٠٦ زانکۆیە.

ئاژانسی "داتا کراوەکانی ئێران" زیادی کردووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دامەزراوە ئاکادیمی و پەروەردەییانەی کە پارە وەردەگرن، وەک زانکۆی ئازاد، پەیامی نوور و دامەزراوە ناحوکمییەکان، نزیکەی ٢ هەزار و ٦٠٠ دامەزراوەی ئاکادیمی لە ئێراندا هەن کە زیاتر لە دوو ئەوەندەی کۆی حەوزەکانی عیلمییەیە.

بەپێی ئەو لێکۆڵێنەوە، چوار پارێزگای قوم، خوراسانی ڕەزەوی، تاران و ئیسفەهان زۆرترین ڕێژەی حەوزەی عیلمییەی چالاکیان هەیە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی سەرەکی لە سەرچاوە داراییەکانی ئەو ناوەندە ئایینییانە لە ڕێگەی بودجەی ساڵانەوە دابین دەکرێت و لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٣ هەزار میلیارد تمەن  بۆ حەوزەکانی عیلمییە تەرخان کراوە.