کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاو بۆوە: پێوەندیی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان (شاری سەقز بۆ نموونە)

20:09 - 10 جۆزەردان 2723

کتێبی "پێوەندیی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان (شاری سەقز بۆ نموونە)"، نووسینی فۆئاد خاکی‌بەیگی چاپ و بڵاو بۆوە.
ئەو توێژینەوەیە کە باس لە ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، ئەو پرسیارە دەخاتە ڕوو کە ئایا دەبێت لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان وەک بزوێنه‌ر یان ئامرازێکی ئاسانکاری ڕاپەڕین لە کوردستانی ئێران بنواڕین؟
نووسەر لە پێشەکیی توێژینەوەکەیدا دەڵێ ئامانجی سەرەکیی ئەم تێزە کە بۆ "ایران آکادمیا" ئامادە کراوە، لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە لە چوارچێوەی کوردستانی ئێران‌دایە و بۆ ئەو مەبەستە، شێوازی لێکۆڵینەوە بەکار هاتووە. نموونەکەش لە ٢٠٤ کەس لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک‌هاتووە.
فوئاد خاکی‌بەیگی لە لێدوانێکدا بۆ "کوردستان‌میدیا" ڕایگەیاند ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵنەرێکی بەهێزی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی کوردستانی ئێران نەبوون، بەڵکوو بە شێوەیەکی نەریتی تۆڕە ڕێکخراوەییە سیاسییە بەهێزەکان وا دەردەکەون کە ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی لە ساتە گونجاوەکاندا ڕەچاو دەکەن، هەروەک چۆن لە ڕاپەڕینەکەی دوای شەهید کرانی ژینا لە پاییزی ساڵی ڕابردوو ڕووی دا. 
"کوردستان میدیا" بەبۆنەی چاپی ئەو بەرهەمەی فوئاد خاکی‌بەیگی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکات.