کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی کیمیایی کرایە سەر دوو قوتابخانەی تر لە کوردستان

09:49 - 14 بانەمەڕ 2723

لە درێژەی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوو قوتابخانەی کچانە لە شاری سنە و مەریوان کرانە ئامانج.

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی هێرشە کیمیاییەکانی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم بۆ سەر قوتابخانەی کچانە لە کوردستان، هێرشی کیمیایی کرایە سەر قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی "پەروینی ئێعتسامی" لە حەسەن ئاوای شاری سنە و ژمارەیەک قوتابی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.

هەروەها دوانیوەڕۆی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕ، هێرشی کیمیایی کرایە سەر قوتابخانەی دواناوەندیی کچانەی "زەینەب" لە گۆڕەپانی باوەڕەشیی مەریوان و ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکانی قوتابییان لە بەردەم ئەو قوتابخانەیە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.