کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی خانەنشینکراوی کورد لە تاران

09:52 - 14 بانەمەڕ 2723

لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایانی ئێران و کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو مامۆستایانی کوردستان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە شاری تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی خانەنشینکراوی ئێران و کوردستان، مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە شاری تاران کۆ بوونەوە.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا هێزە ئینتیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بێڕێزییان بە مامۆستایان کردووە و ویستوویانە کە بڵاوەیان پێ بکەن و ئیزن بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکە نەدەن.

هەروەها مامۆستایانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەو کۆبوونەوەیەدا چالاکانە بەشدار بوون.