کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە سەردانی بنەماڵەی شەهید "حامید سەیفپەناهیـ"یان کرد.
شەوی چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە، وێڕای سەردانکردنی بنەماڵەی شەهید حامید سەیفپەناهی، پەیمانی یەکیەتی و یەکبوونی بنەماڵەی شەهیدانی ئەو شۆڕشە و درێژەدانی ڕێگەی شەهیدانی کوردستانیان دووپات کردەوە و ڕایانگەیاند کە درێژەدەری ڕێگەی شەهیدانی کوردستان و شۆڕشی ژینا دەبن.
شەهید حامید سەیفپەناهی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە لەنێو ماشینەکەیدا درایە بەر دەسڕێژی گولـلە و تا ئێستاش تەرمی ناوبراویان بە بنەماڵەکەی نەداوەتەوە.