کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سەردەشت کۆچی دوایی کرد

12:51 - 14 بانەمەڕ 2723

دایە زێڕین محەممەدیانی، دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی دۆڵەگەرمی سەر بە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ هەتاوی، دایە زێڕین محەممەدیانی دایکی شەهید خدر ئەمینی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی دۆڵەگەرمی ناوچەی سەردەشت لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید خدر ئەمینی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، لە گوندی دۆڵەگرمی سەر بە شاری سەردەشت لەدایک بوو. ناوبراو دوای ئەوەیکە پەیوەست بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو، ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی ''بێکەژ'' شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوو.

شەهید خدر پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و بە ورە و کادری دەرمانیی حیزب بوو.

دایە زێڕین هەمیشە ئاواتی ئەوە بوو کە ڕزگاریی کوردستان و وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان ببینێت.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.