کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە دووەمین دیداری نێودەوڵەتیی ئەنفالی کۆیە

14:16 - 14 بانەمەڕ 2723

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر بانگهێشتی زانکۆی کۆیە، لە دووەمین دیداری نێودەوڵەتیی ئەنفالی کۆیە، بەشداریی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۴ی بانەمەڕ، بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆژان بۆ داکۆکی لە پرسی ئەنفال و بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە، دووەمین دیداری نێودەوڵەتیی ئەنفالی کۆیەی بەڕێوە برد.

لەو دیدارەدا هەیئەتێکی پێوەندییە کوردستانییەکانی ناوەندی پێوەندییەکانی حیزب لەگەڵ بەرپرسی بەشی شەهیدانی ناوەندی کۆمەڵایەتیی حیزب، بە سەرپەرستیی سۆران نووری، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات، لە دووەمین دیداری نێودەوڵەتیی ئەنفالی کۆیە بەشداریی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرانی دیدارەکە و دوکتور هوشمەند عەلی، بەرپرسی کۆلێژی مێژوو، بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.

لە دیداری ئەنفالی کۆیەدا دەیان کەسایەتیی سیاسی وەک ئەندامانی پارلمانی کوردستان، قایمقامی کۆیە، کۆنسولی ئەرمنستان و مامۆستایانی زانکۆ و لێکۆڵەر، بەشدار بوون.