کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستان

09:47 - 16 بانەمەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی بانە و بۆکان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتوون، ڕۆژی هەینی ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی بانە و بۆکان، بۆ پشتیوانی لە حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی بوێری حیزبی دێموکرات لە شاری بانە، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەروەها بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی هەموو شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە شاری بۆکان، 
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب، لەسەر جاددەی شاریکەند لە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان و لەسەر ڕێگای  شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەی تورجان، بە هەڵکردنی لۆگۆی حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای لەشساغی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.