کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری لەسێدارەدانی "حەبیب ئەسیوەد"ی مەحکووم کرد

11:37 - 17 بانەمەڕ 2723

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تویتێکدا، لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیوەد، چالاکی سیاسیی عەرەب و ڕێبەری ''بزووتنەوەی نزالـ''ـی مەحکووم کرد.

کاک مستەفا هیجری نووسیویەتی: ''لەسێدارەدانی حەبیب ئەسیوەد، تێکۆشەر و چالاکی سیاسیی عەرەبی ئێرانی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە مەحکووم دەکەم. ڕێژیمی ئێران بەو هەوڵە دژە مرۆییانە نەتەنیا ناتوانێت خەباتی خەڵکی عەرەب بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆیان ڕابگرێت، بەڵکوو بە درێژەدانی ڕێگەی حەبیبەکان، سەرکەوتنی ئەو خەبات و تێکۆشانە مسۆگەر دەبێت."

هەروەها بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات پشتیوانیی لە نەتەوەی عەرەب لە ئێران کرد و نووسیویەتی: "ئێمە لەگەڵ خەڵکی عەرەبی ئەحوازین.''

حەبیب ئەسیوەد، ڕۆژی شەممە ١٦ی بانەمەڕ، بە تۆمەتگەلی وەک "موفسیدی سەر زەوی" لە ڕێگەی پێکهێنان و سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی نزال و کردەوەی تێرۆریستی لە خووزستان، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لەسێدارە درا.

ئەسیوەد، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە کاتی سەفەر بۆ تورکیە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە ڕفێندرا و بۆ ئێران ڕاگوێزرا.

لە سێدارەدانی ناوبراو لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، کاردانەوەی زۆری لە لەلایەن وڵاتانی رۆژاوایی و ناوەندەکانی مافی مرۆیی لی کەوتەوە و بە توندی مەحکووم کرا.