کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی کامێران

11:34 - 18 بانەمەڕ 2723

کاک محەممەدساڵح ڕەحمانی، کەسایەتیی نیشتمانپەرەوەر و خۆشناوی ناوچەی کامێران، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ی بانەمەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی، کاک محەممەدساڵح ڕەحمانی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی لۆن سادات سەر بە شاری کامێران، لە تەمەنی ۷۱ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی دێموکراتپەروەر، خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و بەردەوام پشت و پەنا و یارمەتیدەری پێشمەرگەکان لە ناوچەی کامێران بوو.

کوڕێکی کاک محەممەدساڵح بە ناوی حیسام ڕەحمانی ماوەیەک پێشمەرگەی حیزب بوو و ئێستایش ئەندامی حیزبە، هەر بەو هۆیەوە چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کرابوو و بێڕێزییان پێ کردبوو، بەڵام هەمیشە شانازیی بە کوڕەکەی و ڕێگا و ڕێبازەکەیەوە دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "محەممەدساڵح ڕەحمانی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی کامێران دەکات.