کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە شنۆ کوچی دوایی کرد

16:43 - 18 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، حاجی قادر هاشم‌پوور، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات و خەڵکی شاری شنۆ، بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی قادر هاشم‌پوور لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی چەکداریی حیزبی دێموکرات دژی ڕێژیمی پاشایەتی لە ئێران، لەگەڵ "برایم باشوو، محەممەد شاداب و مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای کانی ڕەش" کار و تێکۆشانی حیزبییان هەبووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٨، وەک ئەندامێک زۆر چالاکانە لەگەڵ کۆمیتە شارستانی شنۆ کە لە ناوچەدا حوزووریان هەبوو، خزمەتی بە نیشتمان و خەباتی کورد دژی داگیرکەران کرد. 

هەروەها حاجی هاشم، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی شنۆ بوو و هەموو ئاواتی ئەوە بوو کە کوردستان بە ئازادی و ڕزگاری ببینێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری حاجی هاشم و خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.