بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شارەکانی سنە، دێولان، دیواندەرە و سەقز، بە مەبەستی دیدار و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی شۆڕشی ژینا، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی ئەو شۆڕشەیان لە بۆکان کرد.
ڕۆژی هەینی ۱۹ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شارەکانی سەقز، دێولان، دیواندەرە و سنە، بە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی پیرۆزی ئەو شەهیدانە لە بۆکان، لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و ڕایانگەیاند کە ڕێگایان درێژەی هەیە.
بنەماڵەی شەهیدان بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە و وتنەوەی دروشمگەلی شەهید نامرێت و هەتا کوردێک بمێنێت کوردستانیش دەمێنێت، یاد و ناوی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.