کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاریس؛ هێرشی تێرۆریستیی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم بۆ سەر بینایەکی موجاهیدین

10:33 - 22 جۆزەردان 2723

دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هێرشێکی تێرۆریستیدا، بینای پشتیوانانی موجاهیدینی خەلقیان لە سێنت ئۆوێن لۆمۆنی پاریس بە ماددەی تەقینەوە کردە ئامانج.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەکرێگیراوانی سپای قودس و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا، بینای پشتیوانانی موجاهیدینی خەلقیان لە سێنت ئۆوین لۆمۆنی پاریس بە تەقەمەنی کردە ئامانج و هێرشیان کردووەتە سەر دەرگای ئەو بینایە و زۆر بە خێرایی شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.

جێگەی ئاماژەیە پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەو شوێنە بە ٦ گوللـە کرابووە ئامانج.

ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە دەوڵەت، ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی فەرانسە کردووە، بکەران و بڕیاردەرانی ئەو کردەوە تێرۆریستییە دەسبەسەر و بناسێنن.