کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کوردی خەڵکی سەقز لە پێشبڕکێی جیهانیی بیرکاری، پلەی سێهەمی بەدەست هێنا

10:14 - 23 جۆزەردان 2723

شاهۆ مەشهووری، خەڵکی سەقز، هەڵبژێردراوی جیهانیی بیرکاری لە پێشبڕکێکانی کاپی جیهانیی زانستی ئەزموونی و بیرکاریی WSMC2023، پلەی سێهەمی جیهانی بەدەست هێنا.

لەم پێشبڕکێیەدا کە لەنێوان شەش هەزار قوتابیی هەڵبژێردراوە و بەشداریکردنی چل وڵات لە سەرانسەری جیهان بە میوانداریی کۆمیتەی جیهانی بەڕێوە چوو، شاهۆ مەشهووری توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.

جێگەی ئاماژەیە کە شاهۆ مەشهووری، بانگهێشتی پێشبڕکێی جیهانیی AMC2023 لە وڵاتی ئەمریکا کراوە.

شاهۆ مەشهووری لە دوای خوێندکارێکی تەمەن بیست و شەش ساڵەی خەڵکی کانادا، دووەمین قوتابییە کە زۆرترین پێگەی جیهانیی لە پێشبڕکێ و ئۆلەمپیادە جیهانییەکانی بیرکاریدا هەیە.