کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی تر لە ئێران و کوردستان بەڕێوە چوو

10:20 - 23 جۆزەردان 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ‌"هێرانا"، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، ١٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران، لەوانە کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابرات، بەڕێوە چوو.

خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابراتی شارەکانی تاران، ڕەشت، شاری کورد، ئەهواز، زاهیدان، ئەراک، مەشهەد، زەنجان، دێزفوول، یاسووج، شیراز، بروجێرد، بجنوورد و سنە لە بەردەم ئیدارەی موخابراتی شارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەوانیی یاسووج لە بەردەم بینای پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد و بنەماڵەی تووشبووانی نەخۆشیی هێمۆفیلی لە بەردەم ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان لە شاری تاران، بەڕیوە چوو.