کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە نۆدشە کۆچی دوایی کرد

12:49 - 25 جۆزەردان 2723

کاک محەممەد شەبرەندی، باوکی شەهید سەعدی شەبرەندی لە شاری نۆدشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک محەممەد شەبرەندی ناسراو بە ''حەمە تووبا'' باوکی شەهید سەعدی شەبرەندی، بەهۆی بەساڵاچووییەوە لە شاری نۆدشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد شەبرەندی کەسێکی خۆشەویست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی نۆدشە بوو.

شەهید سەعدی شەبرەندی، کوڕی کاک محەممەد، ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی، لە نۆدشە لەدایک بووە و دوای ئەوەیکە پەیوەست بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە لە درگیری لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی ''ئاوەزنی'' شەهید و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزب و گەل بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد شەبرەندی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.