کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە دوکتور خوسرەو جاف

16:21 - 25 جۆزەردان 2723

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی مامۆستا عەبدووڵڵا حەسەنزادە، کەسایەتیی سیاسی و سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە دوکتور خوسرەو جاف لە هەولێر، بەشداریی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی مامۆستا عەبدووڵڵا حەسەنزادە، کەسایەتیی سیاسی و سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکرات، لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە دوکتور خسرەو جاف، بەبۆنەی تەواوکردنی دایرەتولمەعاریف وەک دوایین بەرهەمی ناوبراو، بەشداریی کرد.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرپرسانی حیزبی و حكوومەتی و كەسایەتیی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ھونەرمەندان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوەڕەسمەدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، چەپکەگوڵی ڕێز و پێزانینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادەوە پێشکەش بە دوکتور خوسرەو جاف کرا.

ئەم ''دائیرەتولمەعاریفـ''ـە کە لەلایەن دوکتور خوسرەو جافەوە ئامادە کراوە، بە بەرھەمێكی گەورە و گرینگ چاوی لێ دەکرێت.