کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە ناوچەی بۆکان

10:26 - 26 جۆزەردان 2723

کاک عوسمان فەقێ، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، خەڵکی موشیرابادی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەوی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک عوسمان فەقێ، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی بۆ هەتاهەتایە لە لێدان کەوت.

کاک عوسمان فەقێ کەسێکی خۆشەویست، نیشتمانپەروەر و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەی ئاڵەشین و تەنانەت شاری بۆکان بوو، هەروەها برایەکی کاک عوسمان بە ناوی مستەفا فەقێ، ئێستا لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشمەرگەیە و خەبات دەکات.

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عوسمانی فەقێ، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.