کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە قوروە کۆچی دوایی کرد

12:51 - 12 جۆزەردان 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، حاجی حەبیبوڵڵا عەزیزی باوکی شەهید هادی عزیزی، خەڵکی ئاوایی ''تەرواڵ'' سەر بە شاری دێولان و دانیشتووی شاری قوروە، کوچی دوایی کرد.

حاجی حەبیبوڵڵا، کەسێکی نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە ئامانجی کوڕە شەهیدەکەی وەدی بێت.

شەهید هادی عەزیزی کوڕی حاجی حەبیبوڵڵا، ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی، لە گوندی تەرواڵ سەر بە شاری دێولان لەدایک بووە. ناوبراو دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

تەرمی شەهید هادی لە گەورەجۆی نییەر بە خاک ئەسپێردراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی حەبیبوڵڵا عەزیزی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.