خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا و مەحکوومکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ڤانکۆڤێری کانادا بەڕێوە چوو.
ڕوژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، بۆ مەحكوومكردنی كوماری ئیسلامیی ئێران، خۆپیشاندانێک لە ڕوژاوای كانادا لە شاری ڤانکۆڤێر و لە سەنتەری شار لە ئارت گالری بە هاوكاریی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ئێرانییانی نیشتەجێی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
بەرنامەکە بە پێشكەشكردنی چەندین پەیام لەلایەن چالاكوانانی جیا لە نەتەوەكانی كورد و بەلووچ و گیلەک دەستی پێ كرد.
پاشان نیگار ڕەشیدی، چالاكوانی گیلەک لە پەیامێکدا باسی لە ئێعدام و زیندانیكردنی ئازادیخوازان، هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری كۆماری ئیسلامی هەتا شۆڕشی ژینا، كرد.
دواتر پەیامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لەلایەن كەیوومەرس بەیگی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی كۆمیته ی حیزب لەو وڵاتە پێشكەش كرا کە تێیدا باسی جینایەتەكانی ڕێژیم لە كوردستان كە بە هاتنی خەڵخاڵی بۆ كوردستان و ئێعدامی ئازادیخوازان دەستی پێ كرد و هەتا شۆڕشی ژینا هەر درێژەی هەبووە، كرد.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەدا ئاماژەی بە هێنانی هێزی سەربازی بۆ سنووری كوردستان و تۆپباران و مووشەکبارانی بارەگاكانی حیزبەکانی كوردستانی ڕۆژهەڵات كرد کە ئامانجی ڕێژیم لەو کارە دەستێوەردان لە وڵاتانی ترە.
هەروەها عەباس ماندگار، وەک چالاكوانی كرێكاری باسێكی لەمەڕ جینایەتەكانی ڕێژیم، بە تایبەت ئێعدامی زندانییانی سیاسی لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی لە بەندیخانەكانی كوماری ئیسلامیی ئێران كرد.