کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شارەکی قورئانی بانە یەکگرتووانە لە بەرامبەر گوشارەکانی ڕێژیم ڕاوەستاون

10:11 - 29 جۆزەردان 2723

مافیاکانی زەوی لە بانە بە هاوکاریی ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، کە ماوەیەکی زۆرە دەیانهەوێت دەست بەسەر زەوییەکانی خەڵکدا بگرن، بەڵام خەڵک یەکگرتووانە هەتا ئێستا بەرامبەر گوشارەکانی ڕێژیم ڕاوەستاون و بە هەموو جۆرێک لەسەر مافەکانی خۆیان پێداگری دەکەن.

چەند مانگێکە ڕێژیم و دەستوپێوەندییەکانی و باندی مافیای سپای پاسداران دەیانەوێت بە بیانووی گوشار و بەرەنگابوونەوە لەگەڵ دژبەرانی ڕێژیم، مڵکی زیادتر لە  ٧٠٠ بنەماڵەی دانیشتووی ئەو شارە داگیر بکەن کە لەگەڵ هێزی یەکگرتووی خاوەن زەوییەکان بەڕەوڕوو بوونەتەوە.

هەتا ئێستا ئەو بنەماڵانە یەکگرتووانە لە بەرانبەر هەوڵی ڕێژیم و مافیاکانی سپای پاسداران لە بانە، یەک لەوان کەماڵ خدری، فەرمانداری ڕێژیم لەو شارە، چەند بەکرێگیراوی ڕێژیم بە ناوەکانی ''ب خ، ڕ ت، ئا ع'' و پۆلێک لات و خۆفرۆشی دیکە ڕاوەستاون و دەڵێن: "ئیزن نادەین بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بێنە نێو مڵکەکانمان."

خاوەن زەوییەکان ڕایانگەیاندووە: ئێمە لەسەر مڵکی خۆمان تا دوایین دڵۆپی خوێنمان شەڕ دەکەین و ئامادەین لەسەر خاک و شەرەفمان گیانیشمان بدەین.

جێی ئاماژەیە ئەو بنەماڵانە تاپۆی ئەسڵییان لەو مڵکانە هەیە.