کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژاوەنانەوە و کێشە دروستکردنی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ خەڵکی ناوچەی چلچەمە

09:46 - 1 پووشپەڕ 2723

هێزێکی زۆری سپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچەی چلچەمە هەڵکەوتوو لە سێکوچکەی مەریوان، سەقز و دیواندەرە، بڵاوەی پێ کراوە و ئاستەنگیان بۆ هاتوچۆی خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی چلچەمە، نزیک بە چل ماشین لە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە چەکوچۆڵی قورسەوە، لە ئاواییەکانی ئاگجە و گۆگجە بڵاوەیان پێ کراوە.

بڵاوەپێکردنی ئەو هێزە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئاستەنگ و کێشە بۆ خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کە خەریکی کاروباری ئاژەڵداری و وەرزێڕین، دروست ببێت.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانەوە لەو شوێنانە جێگیر کراون و جموجۆڵیان هەیە.

شایانی باسە کە ئەو هێزانە بە ئیدیعای بوونی هێزی پێشمەرگە و بە مەبەستی کاولکاریی ژینگە، ئاژاوەنانەوە و دروستکردنی کێشە بۆ خەڵک، لەو ناوچانە مۆڵ دراون.