خاتوو سوره‌یا ئیزه‌دپه‌نا، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کچی شێخ غه‌ریبی ده‌ره‌زیاره‌ت و نه‌هیه سوڵتانپه‌نا و هاوسه‌ری شێخ محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی وهشهره، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان، له ته‌مه‌نی ۷٢ ساڵی لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
خاتوو سووره‌یا ئه‌ندامی نهێنیی حیزبی دێموکرات و ئەندامی کۆمیتەی ژنانی دێموکرات بووە و به ده‌یان جار کاری ته‌شکیلاتیی ڕاپەڕاندووە و به سه‌ربه‌رزانه هه‌ر ئه‌رکێکی حیزبیی به ئەنجام گه‌یاندووە.
خاتوو سورەیا مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و لە بنەماڵەیەکی حیزبی‌دا گەورە ببوو، هەر بەم بۆنەوە جێگەی ڕێز و متمانەی حیزب و پێشمەرگه قارەمانەکان بوو و کەمتر پێشمەرگەیەک هەیە لە بەشی سەرشیوی سەقز لە کاتی خۆیدا سەردانی ماڵیانی نەکردبێت و سوورەیا خانم بە ورەی بەرزییەوە پێشوازیی لێ نەکردبێت.
خاتوو سوورەیا خوشکی شەهیدێکی حیزب و گەل بە ناوی شەهید قادر ئیزەدپەنا بوو. ناوبراو تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە و ئاواتی ئەوە بوو ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.
تەرمی خاتوو سوورەیا له‌نێو ئاپۆرای خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەکەدا ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو سوورەیا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.