بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە سەقز، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی ئەو شۆڕشەیان لە بۆکان کرد و بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی ئەو شۆڕشە نوێ کردەوە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه شه‌هیده‌كانی شۆڕشی ژینا له سه‌قز سه‌ردانی بۆكانیان كرد و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كانی ڕاپەڕین له بۆكان، سه‌ردانی گڵكۆی شه‌هیدانیان له بۆكان كرد.
بنەماڵەی شەهیدانی ئەو شۆڕشە بە وتنەوەی دروشمگەلی "شەهید نامرێت" و "ڕێگە و ڕێبازی شەهیدان درێژەی هەیە"، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان، بە تایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا دووپات کردەوە.