هەیئەتی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) لەسەر گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئاگادارییەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم شێوەیەیە:
بەم جۆرە بە ئاگاداری دەگەیهنین کە دوای ئەوەی بەداخەوە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو باڵی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێک هات، هەیئەتێکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)، بە مەبەستی ئاساییکردنەوە و هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ هەر دوو لایەنی ناکۆک لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا بەم ئەنجامانەی خوارەوە گهیشتین:
١- هەر دوولا وهكوو یهكهم هەنگاو، تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە، خۆیان لە ڕاگەیاندن دژبە یەکتر و بە تایبەت بەکارهێنانی زمانی زبر بپارێزن.
٢- هەر دوولا هێزەکانیان له یهک دوور بخهنهوه.
٣- لەگەڵ هێوربوونەوەی بارودۆخەکە، هەر دوولا دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەست پێ بکەن.
٤- دوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە لە پێناو جێبهجێبوونی ئەو خاڵانەی سەرەوە ئامادەی هەر چەشنە هاوکارییەک دەبن.
هەیئەتی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەیئەتی ڕێبەریی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢