کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

10:16 - 13 جۆزەردان 2723

کاک مووسا باغەوان، ناسراو بە وەستا مووسا، ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک مووسا باغەوان، خەڵکی گوندی کێلەسیپان و دانیشتووی پیرانشار و یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک مووسا بەبێ گوێدان بە مەترسییەکان کە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕووبەڕووی دەبووەوە، زۆر ئازایانە، دڵسۆزانە و لەخۆبردووانە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانی ڕادەپەڕاند.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و ماندوویی‌نەناس بوو و بەو ھۆیەوە جێگەی ڕێز و متمانەی هاوڕێیانی و دەوروبەرییەکانی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "مووسا باغەوان"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری ناوچەی پیرانشار دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.