کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری شنۆ

09:59 - 3 پووشپەڕ 2723

کاک مەلا ساڵح خزری، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر لە شاری شنۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک مەلا ساڵح خزری، کەسایەتیی نیشتماپەروەر و خۆشناو و برای شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان بە ناوی شەهید کاک مەلا محەممەدئەمین خزری، بەهوی نەخۆشییەوە لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی شاری شنۆ و ناوچەکانی دەوروبەری بوو، هەروەها لەبەر ئەوەیکە لە شنۆ کارمەندی نەخۆشخانە بوو، هەرکات خەڵکی نیشتمانپەروەر پێویستیان بە دەرمان و هەر پێویستییەکی دیکە هەبا یارمەتیی دەدان و تەنانەت کاتی خۆی بە گوێرەی پێویست یارمەتیی پێشمەرگە بریندارەکانیشی داوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک مەلا ساڵح، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.