کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە مەریوان

16:54 - 4 پووشپەڕ 2723

کاک محەممەد بازیار، باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "کوردستان میدیا"، ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک محەممەد بازیار باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان بە ناوی ڕامیار بازیار، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەریوان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد بازیار کوڕی خوالێخۆشبوو کاک محەممەدکەریم، ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە گوندی شێخ‌شەروەتیی سەر بە شاری مەریوان، لەدایک بووە و ساڵانێکی زۆر لە مەریوان و ناوچەکانی کۆماسی و گوڵچێری ئەم شارە، مامۆستای قوتابخانە بووە.

ناوبراو کەسێکی زۆر دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە ئاواتی ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی لە دڵدا بوو.

کوڕێکی کاک محەممەد بە ناوی ڕامیار بازیار، ناسراو بە شێرکۆ، لە ساڵی ٩٨ی هەتاوییەوە پێشمەرگەی کوردستانە و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا دڵسۆزانە خەبات دەکات.

تەرمی کاک محەممەد لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا، لە گۆڕستانی بەهەشت مستەفای شاری مەریوان، بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد بازیار، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.