کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕفاندنی سێ ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە

16:45 - 5 پووشپەڕ 2723

سێ چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی "یاسر سابری، موحسین و سەعید دادگەر" کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی کۆساڵان چووبوونە ئەو ناوچەیە، لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، یاسر سابری، موحسین و سەعید دادگەر، سێ چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی کامێران بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری کۆساڵان کە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسداران بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگری گرتبوو، ڕوویان لەو ناوچەیە کردبوو و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندراون.

ئەو سێ چالاکە ژینگەپارێزییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانەدا ڕۆڵیان هەبووە و هەر بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی کۆساڵان ڕوویان لەو شاخە کردووە و لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراون.