خەڵکی زاهیدان لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دژی دەسەڵات، ڕۆژی ڕابردوو لە سی و چوارەمین هەینیی ناڕەزایەتییەکانیان، ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
ڕۆژی هەینی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەڵکی ئازا و بوێری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە شاری زاهیدان، پاش نوێژی هەینی دووبارە بە دروشمی دژی دەسەڵات ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
خەڵکی ناڕازیی زاهیدان بە بەرزکردنەوەی پلاکاردی "سەڵتەنەت و ویلایەت سەد ساڵ جینایەت" و هەروەها "ئێمە حکوومەتی ئێعدام و منداڵکوژمان ناوێت"، ڕژانەوە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.
هەروەها خەڵکی بەلووچ بە دروشمگەلێکی وەکوو "کورد، بەلووچ، ئازەری، ئازادی و بەرابەری" پشتیوانیی خۆیانیان لە کوردستان و گەلانی ئێران دووپات کردەوە.