کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

16:04 - 7 پووشپەڕ 2723

هاونیشتمانانی خۆشەویست، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەگشتی و هاووڵاتیانی زەحمەتکێش و نیشتمانپارێزی گوند و ئاواییەکان بەتایبەتی، ئاگادار دەکەینەوە:


ماوەیەکە پیلانگێڕانی ڕێژیمی سەرکوت و تاوان بە هاوکاریی کەسانی خۆفرۆشی ناوچەیی بە پیلانێکی دارێژراو دەستیان کردۆتەوە بە جموجۆڵ و مڵومۆیەکی چەندپاتەی بێزراو، بە مەبەستی ئازاردان، ڕووتاندنەوە و لەداوخستنی دڵسۆز و تێکۆشەرانی بزووتنەوە و بریندار و زیاندیتوانی شۆڕشی ژینا.
بەکرێگیراوانی ڕێژیم لەم کردەوە قێزەونانەیاندا بە جلوبەرگی کوردی و فۆڕمی پێشمەرگانەی حیزبی دێموکراتەوە هەوڵ دەدەن خۆیان لە خەڵک بەتایبەتی لاوانی دڵگەرم و خەباتخواز نزیک بکەنەوە و بە دەمامکی یارمەتیدەر و یارمەتی‌وەرگر متمانەیان وەدەست بێنن و ئامانجەکانیان بپێکن.
بێگومان ئاستی وشیاریی خەڵکی خەباتگێڕی ئاواییەکانی کوردستان زۆر لەوە بەرزترە کە بەئاسانی بکەونە داوی وەها پیلانێکەوە بەڵام، پێویستە بە سەرنج و وشیاریی زیاترەوە بەرەنگاریان بینەوە و خۆ لە زیان و لێکەوتەی داو و تەڵەکەکانی کۆماری ئیسلامی بپارێزین.
ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ کە، ئەم کەس و گرووپ و تاقمانە لەهەر بەرگێکدا بن ھیچ پێوەندییەکیان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە نییە و دەبێ خۆیان لێ ببوێرن.
سەرکەوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان
نەمان  بۆکۆماری ئیسلامی 

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ هەتاوی