کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان، سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەڕین کرا

11:52 - 8 پووشپەڕ 2723

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان، بە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و سەربەستی، یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەبۆنەی جێژنی قوربان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و یادی شەهیدانیان بەرز گرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

لەو سەردانەدا لەگەڵ شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل پەیمانی وەفاداری نوێ کرایەوە و لەسەر گڵکۆی شەهیدان ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات بەرز کرایەوە.

بەو کارە، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بۆ جارێکی دیکە خاوەندارییان لە ڕۆڵە شەهیدەکانی خۆیان کرد و تاوانەکانی ڕێژیمی تارانیان مەحکووم کردەوە.