کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە ناوچەکانی کوردستان

10:23 - 14 جۆزەردان 2723

ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد و بانە، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لۆگۆی حیزب و نووسینی دروشم، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد و بانە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، دانانی لۆگۆی حیزب و هەروەها نووسینەوەی دروشم و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕیوە برد.

ئەندامانی چاونەترسی حیزب لە شاری مەهەباد بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر چیای قەڵای سارم و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە و هەروەها دانانی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب لەسەر گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، سەرەڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی کوردستان، بەڵێنیی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

 لە شاری ورمێ ئەندامانی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکرات، بە بڵاوکردنەوەی تراکتی "خەڵکی ئەم ئاو و خاکە گشت پێشمەرگەی دێموکراتە و کوردستانی خۆرهەڵات، قەڵای بەرزی دێموکرات"، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە شاری بانە و لە دووڕێیانی سیاومە بە بڵاوکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای لەشساغی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.